سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکاندا جێگیر بووە

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزەکانی سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکانی کۆبانی و مەنبج و تەلڕەعفەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سوپای تورکیا بڵاوەیان پێکراوە.

فەتحوڵڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێس سەبارەت بەوەی کە هێزەکانی سوپای سووریا بە چ شێوەیەک گەیشتنە سەر خاڵە سنوورییەکانی سووریا و تورکیا وتی : ڕێککەوتنێکی سەربازی لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ڕووسیا و سوپای سووریادا کراوە کە ئەو هێزانە لە خاڵە سنوورییەکان جێگیر بکرێن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمجارە حکوومەتی سووریا هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرامبەر هەڕەشە و فراوانخوازییەکانی تورکیا نیشان داوە.

ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک ده‌ستپێبکات، سوپای سووریا له‌ دژی فراوانخوازیی تورکیا بوه‌ستێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: سنوورەکان بەشێکن لە سەروەریی نیشتمانیی سووریا و ئەم بابەتە تاکوو ئەمڕۆش هەر پەیوەندیی بە دیمەشقەوە هەیە.

News Code 6477

Your Comment

You are replying to: .
captcha