ئەمریکا، هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاری لە زاخۆ ئیدانە دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا نیگەرانیى خۆی لەسەر بۆردوومانەکەى زاخۆ لەلایەن تورکیاوە دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری هێرشە خوێناوییەکەى ئەمڕۆی هەرێمى کوردستانن لە عێراق، بەڵام وردەکاری تەواو نازانن و لەئێستاشدا لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانیان لە گفتوگۆدان لەسەر ئەم رووداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوان وەک ئەمریکا لەگەڵ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراقدان و دەبێت لە جووڵە سەربازییەکانى ناو عێراق رەچاوی سەروەری و پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى بکرێت

News Code 6481

Your Comment

You are replying to: .
captcha