فەرهەنگی ئێمە لەسەر بنەمای پێکەوەژیان و لێبووردەیی داڕێژاوە

بەشی کوردستان- مامۆستای زانکۆ و چالاکی فەرهەنگیی دیاری هەرێمی کوردستان بڕوای وایە: کوردستان پێکەوەژیان و لێبووردەییەکی باشی تێدایە؛ بەس هەندێک کێشەمان لەملاوئەولا هەیە کە دەمانەوێت ئەوەش نەبێت.

ناوبراو زیاتر بە کوردپرێسی وت: ڕەنگە ئەمە نەکرێت کە کۆمەڵگاکەمان هیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی کە ئامرازەکانی پێوەندیی زۆرن و هەر شتێک کە ڕوودەدات خێرا بڵاو دەبێتەوە بۆیە وا هەست دەکەین کە کێشەکان زۆر بوونە.

دکتۆر سەباح بەرزنجی ڕاشیگەیاند لە ئێستادا ئاستی هۆشیاری و خوێندەواریی خەڵک چووتە سەرەوە و تەحەمولی یەکتر زیاتر بووەتەوە هەروەها لێبووردەیی و تەساموح زیاترە بەڵام هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە ئەو ئاستە پێشکەوتووەی کە موتەشەنیج نەبین و کەفچەرێن نەبین کاتێک کە کەسێک موخالیفمان بێت و ڕووبەڕوومان بوەستێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئاوا کۆنفرانسگەلێک دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت بەڵام دەبێت لە ئاستی نوخبە بچێتە دەرەوە و بچێتە ناو خەڵک واتا ئێستا لە ماڵەکان و لە ناو خانەوادەکاندایە کە پێویستمان بەو تەساموحە هەیە.

ئەم چالاکە فەرهەنگی وەبیری هێنایەوە: ئەگەر پەروەردەی خانەوادە و قوتابخانە و شەقام و بازاڕمان لەسەر کەلتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی بێت زۆر باشتر دەبێت و مامۆستایانی ئایینی دەتوانن ڕۆڵی کارایان هەبێت لەمبارەوە.

News Code 6485

Your Comment

You are replying to: .
captcha