تورکیا بە ئەنقەست هاووڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج /ئەو جێگایەی بۆدرومان کراوە هێزی ئێمەی لێنیە

بەشی تورکیا- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە راگەیێندراوێکی لەبارەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکیا لە سنووری زاخۆ لە کاژێر 13:45ـی 20ـی تەممووز هێرشەکەی لە ناوچەیەکی سڤیل و گەشتیاری کردووە کە لە ئەنجامدا نۆ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون.

هاوکات هەپەگە دەشڵێت: "دەوڵەتی تورکیا بە ئەنقەسەت هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و سەیرانگاکەی بۆردوومان کردووە، نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم هێرشە بە ئەنقەستەی تورکیا بشارێتەوە، چوونکە ئەمە کۆمەڵکوژیی یەکەم نییە تورکیا دەیکات، چۆن لە 11ـی ئابی 2020 دوو بەرپرسی پلەباڵای سوپای عێراقی بە ئامانج گرت و کوشتنی، ئەم هێرشەش کۆمەڵکوژییەکی پیلان بۆ داڕێژراوە و بە هەمان ئامانج کراوە."

لە راگەیەنراوکەی هەپەگەدا هاتووە، ئەو بۆردوومانەی تورکیا بە رێککەوت نییە و پێشتریش لە بامەڕنێ، کونەماسی و گەلێی باڵندا چەند ناوچەیەکی دیکە شوێنە گەشتیارییەکانی کردووەتە ئامانج.

هەروەها هەپەگە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە باسى لەوە کردوە، ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی ئەمڕۆی تێدا روویداوە هیچ هێزێکی پەیوەندیدار بە ئێمەی لێ نییە، هەندێک گرد لە نزیک شوێنی بۆردوومانکراوەکە، لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون، لەو ناوچانە ئەوان دەسەڵاتدارن، هەروەک هێزەکانی سنووری عێراق و هێزە جیاوازەکانی هەرێمیی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەن، بۆیە ئەو هێرشە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."

لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوکەدا هەپەگە ئەوەى خستوەتەڕوو، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ناوچەکە لە هاووڵاتییانی سڤیل چۆڵ بکات، دەبێت هەموو کەسێک ئەوە بزانێت کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت باڵادەستی خۆی لە سنوورەکە مسۆگەر بکات، بۆ ئەمەش بە کوشتنی خەڵکی سڤیل دەیەوێت ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا بڵاوبکاتەوە و ناوچەکەی بۆ چۆڵ بکرێت.

هەپەگە دەشڵێت، تورکیا هەمان کار لە هروور و مەتین دەکات بۆ چۆڵ کردنی لە دانیشتووانەکەی و هەرچەندە هێزی ئێمە لە هروور نییە، بەڵام تورکیا بە گوللەباران کردن دەوێت گوندنشینانی ناوچەکە سنوورەکە چۆڵ بکەن.

News Code 6489

Your Comment

You are replying to: .
captcha