بەدران چیاکورد: ڕووسیا نیازی هەڵپێچانی ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریای نیە

بەشی سووریا- بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕوای وایە موقیفی ڕووسیا بەرامبەر درێژەدان بە حەیاتی ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریا هەڵوێستێکی شەفاف و ڕوون و یەکلاکراوە نیە.

کوردپرێس:

بەدران چیاکورد بریکاری ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا دەڵێت هەڵوێستی ڕووسیا بەرامبەر ئیدارەکەی ئەوان ناڕوونە و یەکلا نەکراوەتەوە.

چیاکورد لە دیمانەیێکدا کە لەگەڵ ئاژانسی هاوارنیوز کردوویەتی وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا بەرامبەر ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا و دەڵێت: بەتەواوی ئاشکرا نیە کە سیاسەتی ڕووسیا لەبارەی ئیدارەی خۆسەری کوردی چییە. نەقبووڵی کردووە و نە داوای هەڵپێچانیشی کردووە.

ناوبراو گوتیشی: ڕووسەکان لە دیدارەکاندا بە کوردیان وتووە لەبارەی دانوستانمان لەگەڵ دیمەشق دەستوەردان ناکەن چ دانوستانەکە لەبارەی ئیدارەی خۆسەر بێت و چ لەبارەی فیدراڵیەت و خۆبەڕێوەبەرییشەوە بێت.

چیاکورد زیادیشی کرد: ئاشکرایە کە ڕووسیا لە ئەنجامدا حەز بەوە دەکات هەموو سووریا لە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندیدا بێت بەڵام دژایەتیی جیدیی دامەزران و درێژەدان بە حەیاتی ئیدارەی خۆسەریشی نەکردووە.

ناوبراو هەر لەو بارەیەوە گوتیشی: لە ڕاستیدا خواستی سەرەکیی ڕووسیا ئەوە نیە کە ناوچەکە بە شێوەی خۆسەر ئیدارە بکرێت. ڕووسیا مافی فەرهەنگی قبووڵ دەکات. جگە لەمەش هیچی تر لەبارەی موقیفەکانی ڕووسیاوە نازانین.

News Code 650

Your Comment

You are replying to: .
captcha