تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازی لە دهۆک دادەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای 45 رۆژ لە بۆردوومانی چڕ، سوپای تورکیا خاڵێکی نوێی سەربازی لە سگێری داناوە کە پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕوودا بڵاوی کردەوە فایەق بەلاڤەیی، دانیشتوویەکی سنوورەکەیە و دەڵێت: "تورکیا کاتێک کە خاڵێکی نوێی سەربازیی دادەنێت، سەرەتا بۆردوومانێکی چڕی ناوچەکە دەکات، بە جۆرێک هەست دەکەین کە خاڵێکی نوێ دادەنێن. ئەمجارە چوار هەلیکۆپتەر بەشدارییان لە دانانی خاڵەکەدا کرد، دووانیان سەربازەکانیان لە ئاسمانەوە دادەگرت و دووانیان پارێزگارییان لێدەکردن."

لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوک 19 خاڵی سەربازی دانراون، سیانیان لە زنجیرە چیاکانی مەتینایە کە نزیکن لە 13 گوندی ئاوەدانی ناوچەی نهێلیا و گارە.

News Code 6513

Your Comment

You are replying to: .
captcha