سووڕی بێهوودەی دانوستانە نەوتییەکانی نێوان کورد و بەغدا

بەشی جیهان- لە ڕوانگەی ئێس ئەند پی گڵۆباڵەوە تاکە ئەنجامی دانوستانە نەوتیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق ڕێککەوتن بوو بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتایی هەفتەی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاوبەش کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوە، هەروولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەوان پرسی نەوت و گاز درێژەی پێبدرێت.

گۆڤاری ئێس ئەند پی گڵۆباڵ، لە راپۆرتێکدا کە بەدواداچوونی بۆ ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوە و دانوستانەکانی پێشووەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق کردووە، دەرئەنجامی ئەو دانوستانانەی بەرانبەر لەگەڵ هیچ زانیوە. ئەم گۆڤارە کە پسپۆڕە لە بواری وزەدا دەڵێت: تاکە ئەنجامی دانوستانە نەوتیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق ڕێککەوتن بوو بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی داوە بە پەرەسەندنی گرژیەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرچاوەکانی وزە ئەوەش دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاسایی بوونی چالاکی نەوتی کورد لە ١٥ی شوباتدا و نووسیویەتی: کوردەکان ئەم پرسەیان قبووڵ نەکرد و تیمی جیاوازیان نارد بۆ دانوستان و هەوڵیان دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە.

گۆڤارەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و غازی عێراق پەسندنەکردنی یاسای نەوت و غازە لە پەرلەمانی عێراق.

ئێس ئەند پی گڵۆباڵ هەروەها باس لە سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا دەکات سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و نووسیویەتی: بڕیارە ئەم دادگایە تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەربکات.

News Code 6514

Your Comment

You are replying to: .
captcha