یەکەم لێدوانی ئەردۆغان لەبارەى کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەم جار پاش کۆمەڵکوژیی زاخۆ کاردانەوەی بۆ ئەم ڕووداوە نیشان دا و ڕەتی کردەوە کە وڵاتەکەی دەستی تێدا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەم لێدوانیدا لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا PKKی بە هێرش کردنە سەر زاخۆ تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، "تیرۆرستەکان هێرشەکەی دهۆکیان ئەنجام دا بە ئامانجی تێکدانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا".

ناوبراو وتیشی: "ئەو جۆرە کارانە کاری پەکەکەن و پێشتریش ئەو کارانەیان کردووە کە مەبەست لێی تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەیە کە لەنێوان تورکیا و عێراق هەیە".

ئەردۆغان داواشی لە هەندێک لە بەرپرسانی عێراق کرد بە دیقەت بن لە باس کردنی تورکیا و ناوهێنانی.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "هەندێک لە بەرپرسەکان لێدوانی نابەجێیان داوە، هاوکات پێشوازی لە بەشێک لە لێدوانی دۆستەکانمان دەکەم لەبارەی ئەو رووداوە".

سەرۆکی تورکیا پرسە و سەرەخۆشیشی کرد لە کەسوکاری قوربانییەکان و دووپاتی کردەوە کە "ئەوە کاری پەکەکەیە".

شایانی باسە هەر لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکەوە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا؛ بوونی هێزەکانی خۆی لەو ناوچانەدا و هەروەها ئەنجامدانی ئەو هێرشەی ڕەت کردەوە.

News Code 6517

Your Comment

You are replying to: .
captcha