بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بێ ئەوەی کە ناوێک لە تورکیا بەرێت سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر زاخۆی کرد و داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد "لێکۆڵینەوە بکەن لە هێرشەکە".
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە 25ی تەموزی 2022 بڵاوی کردۆتەوە پشتگیریی خۆی بۆ "سەربەخۆیی عێراق و سەروەری و یەکێتی و سەلامەتی خاکەکەی دووپات کردەوە".
ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە له لێکۆڵینهوهکانی هێرشهکهدا پشتیوانی له دهسهڵاتدارانی عێراق دەکەن و داواش له ههموو وڵاتانی ئهندام دەکەن هاوکاری حکوومهتی عێراق بکهن بۆ پاڵپشتی له لێکۆڵینهوهکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ناوەندە فەرمییەکانی عێراق، تورکیا بە بەرپرسی هێرشی مووشەکی بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی زاخۆ دەزانن، بەڵام بەرپرسانی تورکیا لەوان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەموو ئیدیعاکانی ڕەت کردۆتەوە و پەکەکەی بە ئەنجام دانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.
Your Comment