زانایەکی کوردستانی وەکوو سەرۆکی پەیمانگای کوانتەمی کەنەدا دەستنیشان کرا

بەشی کوردستان- پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی خەڵکی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان کە لە وڵاتی کەنەدا دەژی، لەگەڵ دکتۆر بارانوا وەکوو سەرۆکی پەیمانگای کوانتەمی لە زاستگای ئۆتاڤای کانادا هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆفیسۆر كەریمی کە لە چەند ساڵی رابردوودا بە مێشكی فیزیای كوانتەم ناسراوە، لە ساڵی 2020 بەهۆی چالاكییە توێژینەوەكانی لە بواری فیزیای كوانتەم، مەدالیای زانستی هێرزبێرگی فیزیای كەنەدای وەرگرتووە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی شاهانەی کەنەدا لە کۆلێژی زانایانی گەنج.

پرۆفیسۆر کەریمی چەندین توێژینەوەی بنەڕەتیی لە بواری مۆخابەراتی کوانتەمی و مایکرۆسکۆپی و وێنەگرتنی کوانتەم، تۆپۆلۆژیای ڕووناکی و هتد ئەنجام داوە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خاوەنی سەدان وتار و کتێب و پڕۆژەی توێژینەوەیە.

News Code 6520

Your Comment

You are replying to: .
captcha