هەڵەمەتەکانی تورکیا دەبێتە هۆی تۆخ بوونەوەی ناسیۆنالیزمی ڕادیکاڵ لە ناوچەکە/ محەمەد هادیفەر
بەشی ئێران- تورکیا هاوتەریب لەگەڵ جیهانبینیی نیشتمانی شین (Mavi Vatan)ی خۆیدا هەوڵی داوە چەندین بەرە لە دەورووبەری خۆی بکاتەوە.

لێدوانەکان لەسەر دوکتۆرینی «نیشتمانی شین»ی تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چڕتر بووەتەوە. وتەکەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە ڕایگەیاندبوو ئێمە بۆ هێرشکردنە سەر سووریا داوای مۆڵەت لە کەس ناکەین ئەوەش پاش سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە تاران، ئاماژەن بۆ ئەو کەشوهەوایە کە بەسەر کۆبوونەوەی سێ کاتژمێریی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا زاڵبووە کە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بەڕێوەچوو، ڕەنگە وتەکەی وەزیری دەروەی تورکیا پەسەندکراوی کۆبوونەوەی باڵاترین مەرجەعی ناوخۆیی و دەرەکیی ئەم وڵاتە بێت.

لێدوانەکانی ئەم دواییەی چاوشئۆغڵو کە دەتوانرێت وەکوو وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا چاوی لێبکرێت؛ ئەوەش دوای لوتکەی تاران و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا هەڵگری پەیامێکی باش بۆ ناوچەکە نییە.

تورکیا هاوتەریب لەگەڵ جیهانبینیی نیشتمانی شین (Mavi Vatan)ی خۆیدا هەوڵی داوە چەندین بەرە لە دەورووبەری خۆی بکاتەوە. هێشتا قەیرانی قەرەداغ و ئەرمینیا کۆتایی نەهاتووە، ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بە بیانووی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا. هاوکات بەرەی هەرێمی کوردستانی بە ئامانجی سەرکوت کردنی نەیارەکانی خۆی و دەست بەسەرداگرتنی ناوچەکانی پێش 1920 چالاکتر بکاتەوە.

هێرش بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی زاخۆ لە 20ی حوزەیران ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی توندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق بووەوە، تا ئەو ڕادەیە کە هاوپەیمانی سیاسی و ئابووریی تورکیا کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە، سەرەڕای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە لەم بابەتەدا لە پاڵ تورکیا بوەستێت.

چڕبوونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە نیشان دەدات کە ئەم وڵاتە پابەند نییە بە راسپاردەکانی کۆبوونەوەی تاران. له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی تاراندا، ئێران و رووسیا په‌یامی روونیان هه‌بوو بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا له‌ سووریا، به‌تایبه‌تی ئێران ئه‌م په‌یامه‌ی زۆر روون و ئاشکرا و له‌ هه‌مان کاتیشدا ئاشتیانه‌ راگه‌یاند و داوای سه‌قامگیری و ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌ کرد. بەڵام تورکیا لەم پەیامەی تارانیش ڕووی وەرگێڕاوە.

سیاسەتە ئابوورییەکانی حکوومەتی تورکیا، دەستکاری کردنی ئارەزوومەندانەی ئەردۆغان لە کاروباری بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە و تەماحەکانی لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا، بووەتە هۆی داڕمانی زیاتری بەهای لیرە و دروستبوونی قەیرانێکی قووڵی ئابووری لەو وڵاتەدا. ڕاپرسییەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا دەریدەخەن کە ناڕەزایی گشتی لە تورکیا بۆتە هۆی دابەزینی بەرچاوی دەنگەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە. به‌م شێوه‌یه‌، حکوومه‌تی تورکیا چڕکردنه‌وه‌ی پێشهاته‌ ناوچه‌ییه‌کان ده‌کاته‌ بیانوو بۆ چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی که‌ له‌ سیاسه‌ته‌ ناوخۆییه‌کانیدا هه‌ن، به‌تایبه‌تی وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێکی له‌بار بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په‌) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا له‌مه‌دا وڵات.

جێبەجێ کردنی دوکتۆرینی دەستوەردانی ناوچەیی لەلایەن تورکیاوە ئەوەش به هەر جۆرێک بێت هاوسەنگیی نەتەوەیی و ئایینی تێکدەدات  به تایبەت له ناوچه کوردنشینەکانی باکووری عێراق و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەکانی قه فقاز و جیهانی عەرەبی. جگە لەوەش، هێرش کردنە سەر باکووری عێراق بە بیانووی سەرکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن و کوشتنی هەڕەمەکی، بۆ نموونە کۆمەڵکوژیی زاخۆ، ناسیۆنالیزمی توندڕەو و جیاوازیی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوە و هەروەها دەبێتە بیانوویەک بۆ مانەوەی زیاتر ئەمریکا لە ناوچەکانی شام.

سیاسەتە تاکەلایەنەکانی تورکیا، ناوچەکە دەکاتە دوو بەرەی جیاوازەوە. بەرەیەک کە ئێران و رووسیا و تەنانەت هەندێک لە وڵاتانی رۆژئاواش دەگرێتەوە و بەرەیەکی دیکە کە پێکهاتووە لە تورکیا و چەند هاوپەیمانێک لەوان پارتی. کەمتربوونی هاوپەیمانەکانی تورکیا لە ناوچەکە و سەرلێشێواوی سیاسیی ئەردۆغان دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ناوچەکەدا بەدوای هاوپەیمانێکی نوێدا بگەڕێت و دوور نییە کە قوتابیەکەی مەکتەبی ئەربەکانی ڕیفۆرمخواز دەست بۆ هاوکاریی تەلئەبیبێک درێژ بکاتەوە کە بوونی خۆیشی لە سەروبەندی ڕووخاندایە، هەر بەو شێوەیە کە پێشتر بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە بۆ بەدەست هێنانی بڕێک دۆلار، لەناکاو چاوپۆشیی کرد لە لێکتێنەگەیشتنەکانی ڕابردوو لەگەڵ سعوودیا.