بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشه‌ممه 27-07-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له مايک برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و ده‌يڤد هه‌نت، كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، ده‌ستنيشان كردنى بەربژێری پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵپەسێردراوه‌كانى نێوانيان به‌تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمبباران كردنى ئه‌م دواييه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمبباران كردنى هه‌فته‌ى رابردووى سه‌يرانگه‌يه‌كى گه‌شتيارى له زاخۆ تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە هه‌ردوولا هاوڕابوون "له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاتنه كايه‌ى حكوومه‌تێک كه ببێته هۆى جێگيربوونى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكێش به هاووڵاتييانى عێراق بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى عێراقييه‌كان بێت."
نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له "گرنگيى" به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپەسێردراوه‌كانى نێوانيان به‌تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا. هه‌روه‌ها به پێويستی زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ريزبه‌نديى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بێت.
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شنگال، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاته‌كان له سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment