وتەبێژی ئەردۆغان: بڕیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا جێبەجێ دەکەین

بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند پێدەچێت بڕیاری هێرشی سەربازی بۆسەر باکووری سوریا لە "کاتژمێری سفر"دا جێبەجێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تی ئاڕتی بڵاوی کردەوە ئیبراهیم کالن وتەبێژی سەرۆکی تورکیا رایگەیاندووە، "ئێمە داوای ڕێگەپێدان بۆ جێبەجێ کردنی هەر هێرشێکی سەربازی لە هیچ کەسێک وەرناگرین سەبارەت بە باکووری سوریا، پێویست ناکات هیچ کەسێک بزانیت چ کاتێک هێرش دەکەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممەی ڕابردوو مەولوود چاوش ئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا هەمان لێدوانی دووبارە کردەوە و باسی لەوەکردبوو، "تورکیا هەرگیز چاوەڕوانی ڕێگەپێدان و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز ناکات لە هەرکەس و لایەکەوە پێش ئەوەی هێرشی سەربازی بۆسەر باکووری سووریا دەستپێبکات".

News Code 6532

Your Comment

You are replying to: .
captcha