چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکدێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی دانوستانکار و گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی لە چوارچێوەی زنجیرە كۆبوونەوە بەردەوامەكانیدا بۆ تاووتوێ کردنی دۆخی سیاسیی عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی دانوستانکار بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حکوومەتی عێراق".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ هەینی 29-7-2022، لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات.

News Code 6537

Your Comment

You are replying to: .
captcha