لاهوور شێخ جەنگی: بەتەمای دروست کردنی حزبێکی نوێ نیم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی دروست کردنی حزبێکی نوێی لەلایەن ناوبراوەوە ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  نوسینگەی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، " هەر بەرنامە و پلانێکی هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە دەربارەی درووست کردنی حزبێکی نوێ لەلایەن لاهور شێخ جەنگی-یەوە، کە سەر لەبەری ئەو هەواڵە ناراستە و چەند جارێکە ئەو جۆرە پروپاگەندانە بە ئامانجی چەواشە کردنی رایگشتی بڵاو دەکرێنەوە.