حکوومەتی هەرێم لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆی درۆ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان؛ حکوومەتی هەرێمی بە درۆکردن و بێباکی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی خۆی تۆمەتبار دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە عەبدولقادر، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومە، ڕایگەیاندووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا "بڕیارێکی داوە بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی و فەراهەم کردنی بەستێن بۆ هاوردەکردنی بەنزین و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا"؛ کە لەمبارەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان درۆ لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆی دەکات و گرنگی بە ئازارەکانیان نادات.

شایانی باسە، هێشتا نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەیر لە بەرزبوونەوەدایە، نرخی هەر لیترێک بەنزین دەگاتە 1500 دینار، ئەمەش پرسێکی کارەساتبارە کە ئاماژەیە بۆ گەندەڵی گەورە لە هەرێمدا.

News Code 6545

Your Comment

You are replying to: .
captcha