ڕێکەوتنی سەرەتایی دوو حزبی کوردستانی لەسەر کاندید کردنی عەبدوللەتیف ڕەشید لە جیاتی بەرهەم ساڵح
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هەردوو لایەنی کوردستانی سەبارەت بە گۆڕینی عەبدوللەتیف رەشید لە شوێنی بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی "بەغدا الیوم" بڵاوی کردەوە: ئەحمەد ئەلمووسەوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: "ئەم رێککەوتنە دوو رۆژ پێش ئێستا کراوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەش، بەرهەم ساڵح لە ڕکابەری کردنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوور دەخرێتەوە".

ئه‌لمووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان پاش کشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی له‌ کاندیدکردنی عەبدوللەتیف ڕه‌شید ده‌کات و بەمشێوەیە قه‌یرانی سه‌رۆک کۆماری عێراق چارەسەر دەکرێت.