هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و چین پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی ئێران- هەر دوو سەرۆک کۆماری ئێران و چین لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە کاتژمێرێکی خایاند، گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانیا تاوتوێ کرد و جەختیان لە زیاتر پەرەپێدان بە پێوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری گەلی چین دەستوەردانی ئەمریکای لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بە درێژەی سیاسەتی تاکڕەویی ئەو وڵاتە وەسف کرد کە ئێستا بووەتە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایش و ئەمنیەتی جیهانی.

ڕەئیسی جەختیشی لە خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین، جیا لە گۆڕانکاریی نێودەوڵەتی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

لای خۆیەوە سەرۆکی چین پشتگیریی خۆی بۆ هاوکارییەکانی نێوان ئێران و وڵاتەکەی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا ڕاگەیاند و جەختی لە یەکهەڵویستیی ئێران و چین کردەوە هەمبەر پرسە جیهانییەکان.

News Code 6547

Your Comment

You are replying to: .
captcha