هەدەپە گردبوونەوەیەک لە دژی سیاسەتەکانی حکوومەت ساز دەکات

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، بە دروشمی "چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیرکاری" رۆژی 7ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ گردبوونەوەیەکی فراوان ساز دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلکنور بیرۆل، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستانبوڵ لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە، سیاسەتی ئێستای حکوومەت کە ئاکپارتی و مەهەپە پێکهێنەرین، وڵاتیان خستوەتە "ئەم دۆخەوە بە هێزی سەربازی و داگیرکاری هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان رزگار بکات.

ناوبراو دەشڵێت: ئێمە بەردەوام دەڵێین کە ئەم سیاسەتانەی دەسەڵات قبووڵ ناکەین، بۆیە بەم گردبوونەوەی نیشانی دەدەین کە رێگەی چارەسەری لەلای ئێمەیە.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوەش کردوە، حکوومەتی تورکیا "ژینگە تاڵان دەکات، قەیوم لە بری نوێنەرانی گەلی کورد دادەنێن. دەیانەوێت هەناسەی هەدەپە ببڕن. دوو ساڵە بە دۆزی کۆبانێ دەیانەوێت پارتەکە لە دەرەوە سیاسەت بهێڵنەوە. ئێمە وەک گەلی کورد، رەنجدەران، کرێکاران و هەموو گەلانی بەرەوڕوی گوشار دەبێت لە دژی ئەو بیرکردنەوەیە دەنگمان بەرز بکەینەوە."

ئیلکنور بیرۆل ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەدەپە لە وڵاتەکەدا خاوەن رۆڵیکی گرنگە و سیاسەت بە بێ هەدەپە واتای نیە.

News Code 6549

Your Comment

You are replying to: .
captcha