تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران دەکات

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەورەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بەبۆنەی گیان سپاردنی ژمارەیک هاووڵاتیی ئێرانی بەهۆی لافاوەوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی لافاوەکەی ئەمدواییەوە لە ئێران بڵاوی کردۆتەوە سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی لێقۆماوان دەکات.

لە بەیاننامەکەدا وێڕای دەربڕینی ئەسەفی قووڵ بەبۆنەی ئەو ڕووداوە؛ هاتووە: لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت بۆ کۆچکردووان دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بەرینداران دەخوازین.

شایانی باسە بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەی «ئیمامزادە داوود»ی تاران و چەند ناوچەی دیکەی ئێران تا ئێستا چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە.

News Code 6550

Your Comment

You are replying to: .
captcha