چوارچێوەى هەماهەنگى داوا لە حزبە کوردستانییەکان دەکات لەسەر پرسی ناساندنی کاندیدی سەرۆک کۆمار ڕێککەون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگى داوا لە یەکێتى و پارتى دەکات پێش دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لەسەر کاندیدى هاوبەش ڕێکبکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا خواستی خۆی دووپاتکردەوە کە هەموو هێزە نیشتمانییەکان هاوئاهەنگ بن لە هەڵوێستی تایبەت بە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان پێش دانیشتنی پەرلەمان کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواش لە پارتى و یەکێتى دەکات بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی جددیتر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار.

News Code 6551

Your Comment

You are replying to: .
captcha