ڕێگەی بە خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بدەن بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی بچنە ناو ماڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی كوردستان- جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەران بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان چوونەتە ناو ماڵی میللەتەوە، هیوادارین خەڵكی هەرێم بەهەمان شێوە رێگەیان پێبدرێت لە دژی گەندەڵی بچنە ناو پەرلەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تویتەر" ڕایگەیاندووە: جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، خۆپیشاندەران بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان چوونەتە ناو ماڵی میللەتەوە، هیوادارین خەڵكی هەرێم بەهەمان شێوە رێگەیان پێبدرێت لە دژی گەندەڵی بچنە ناو پەرلەمان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له‌ ئێستادا پەرلەمان ماڵی میلله‌ته‌، بۆیه‌ هیوادارین رێگه‌ بده‌ن گه‌له‌کەی ئێمەیش بدەن بۆ دەربڕینی دژایەتیی خۆیان لەگەڵ گەندەڵی بچنە ناو ماڵی خۆیان کە پەرلەمانی کوردستانە".