بۆ یەکەم جار پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە دەروبەری قامیشلۆ دەست بە گەڕان دەکات

بەشی سووریا- بۆ یەکەمجار پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە دەڤەری قامیشلۆوە تا سنووری سووریا و عێراق دەستی بە دەوریە کرد، ئەمەش لە کاتێکدا ئەم ناوچەیە شوێنی گەڕانی هێزەکانی ئەمریکایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە هێزەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە دەورووبەری قامیشلو دەستیان بە دەوریە کردووە. بەگوێرە ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم دەوریە سەربازییەی پۆلیسی ڕووسیا لە دە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێکهاتبوو لەگەڵ دوو هێلیکۆپتەر کە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

ئەم دەوریە بۆ یەکەمجار لەو گوند و ناوچانە ئەنجام درا کە لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری سنووری عێراق و سووریان.

هەر بە گوێرەی ئەم سەرچاوانە، پێش ئەمە زیاتر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم ناوچانەدا دەگەڕان.

News Code 6562

Your Comment

You are replying to: .
captcha