لەمپەڕ نانەوە لەبەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیاتر بۆتەوە

بەشی جیهان- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی موورینگ ستاری بەریتانیا و ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی میدیایی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی موورینگ ستاری بەریتانی باس لە زیادتر بوونەوەی نیگەرانییەکان دەکات سەبارەت بە سنووردار کردنی چالاکیی ڕۆژنامەنووسان لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا.

هەروەها ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە ژمارەیەک چالاکی بواری میدیا و ڕاگەیاندن بەتایبەت هەوڵنێرانی کەناڵە ناوچەییە کوردزمانەکان دەستگیر کراون.

ژمارەیەک لەو چالاکوانانە دوای ناڕەزایی دەربڕینی چلاکوانانی مەدەنی ئازاد کراونەتەوە.

لەو کەسانەی کە چالاکی بواری میدیایە و دەستبەسەر کراوە محەمەد سەغیر-ە کە لە ساڵی 2019ەوە لە گرتووخانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە. مورینگ ستار باس لەوە دەکات کە دۆخی تەندروستیی ئەم هەوڵنێرە ناجێگیرە و یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی سەرانسەری جیهان داوای ئازاد کردنی ئەم زیندانییە و دیکەی هەواڵنێرانیان کردووە.

News Code 6567

Your Comment

You are replying to: .
captcha