نوێنەری مەهاباد: دوو گوندی سەیداوا و خانەقا بۆ گوندەکانی شاری مەهاباد زیاد کران

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری شاری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران بە کوردپرێسی ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەمەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران داواکاریی لکاندنی دوو گندی سەیدائاوا و خانەقا بە مەهابادەوە پەسەند کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 جەلال مەحموودزادە نوێنەری شاری مەهاباد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەمەی کابینەی دەوڵەتدا داواکاریی لکاندنی دوو گوندی سەیداوا و خانەقا بە مەهابادەوە پەسەند کرا.

نوێنەری مەهاباد گوتیشی: چەندین ساڵە لە وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتیی کۆمار بەدواداچوون بۆ ئەو داواکارییە دەکەین و خۆشبەختانە داواکارییەکەمان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پەسەند کرا.

مەحموودزادە زیادی کرد: ئێستا داوا پەسەندکراوە تەسلیمی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

شایانی باسە داواکاریی لکاندنی دوو گوندی سەیداوا و خانەقا بە مەهابادەوە ساڵی 1397 لە لایەن بریکای سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە پێشکەش کرابوو.

News Code 657

Your Comment

You are replying to: .
captcha