ئێمە لەبارەی هەڵوەشاندنەەی پەرلەمانی عێراق هەڵویستی فەرمیمان ڕانەگەیاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رەتی دەکاتەوە هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەلایەن حزبەکەیەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەرکرابێت.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، عەرەفات کەرەم لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەڵوێستی فەرمیمان نەگرتۆتەبەر و نە ڕامانگەیاندووە".

که‌ره‌م له‌ تویته‌که‌یدا ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێک میدیا و ماڵپه‌ڕدا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، بۆچوونێکی که‌سییه‌ و وەکوو هەڵویستی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان نایەتە ئەژمار".

News Code 6570

Your Comment

You are replying to: .
captcha