بریندار بوونی دوو ئەندامی پەکەکە لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان  ئوتۆمبێلێکی هەڵگری ئەندامانی پەکەکەی لە ڕانیە کردە ئامانج و دوو کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەرێگەی نێوان چوارقوڕنە - دەربەندی رانیە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتەوە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییەکان لەو هێرشەدا دوو کەس کە چەکداری پەکەکە بوون بریندار بوون.

هەر لەمبارەوە هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاندووە: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر کراوەتە ئامانج، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".

News Code 6573

Your Comment

You are replying to: .
captcha