سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات
بەشی ئێران- وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەشداری دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا  ڕایگەیاند: "پلانە سەرەتاییەکان بۆ ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داڕێژراوە".

ناوبراو زیادی کرد سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەمریکا لە تەشرینی یەکەمدا ئەنجام دەبێت.