پیلانێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕادەست کردنی کوردستانی سووریا بە تورکیا لە ئارادایە

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S)  ڕایگەیاند: تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و بەدوای گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیادایە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی داگیرکردنی کوردستانی سووریا.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ڕایگەیاند: پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ ڕادەست کردنی کوردستانی سووریا لە عەفرینەوە تاکوو ناوچەی دیرەک بە تورکیا لە ئارادایە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تورکیا هەوڵی زۆر دەدات بۆ داگیرکردنی ئەم ناوچانە و هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و داگیرکاریی زیاتر.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌ ساڵی 2019 به‌ گڵۆپی سه‌وزی زلهێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانه‌کان و رێککه‌وتنی حکوومه‌تی سووریا، عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیا و گرووپه‌ جیهادیه‌کانه‌وه‌ داگیرکرا، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له‌لایه‌ن تورکیا و گرووپه‌ توندڕەوە عه‌ره‌بییەکانەوە تاڵان و وێرانکرا، پێش ئه‌وه‌ش، ناوچەکانی دیکە لەوان ئەعزاز و باب و ترابلۆس ڕووخان و دوای ئەوەش سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکران و ئەمڕۆش لە هەوڵی گرتنی تەلڕەفعەت و مەنبج و کۆبانیدان.

ئاپۆ ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و بەدوای گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیادا دەگەڕێت بۆ جێبەجێ کردنی پیلانەکانی.

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، ڕاشیدەگەیەنێت: پەکەکە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان واتا (ENKS) دەکاتە ئامانج و تورکیاش بەگشتی کورد دەکاتە ئامانج.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: دوای هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا و کۆبوونه‌وه‌ی تاران (روسیا و ئێران و تورکیا) له‌ کۆتایی مانگی رابردووی زایینیدا، سیاسه‌تێک جێبه‌جێکرا که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانی زیاتر ده‌کات و له‌ ئه‌نجامدا سوپای سووریا یان تورکیا ده‌چێته‌ ناو ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

ئەم سیاسەتمەدارە کوردە وەبیری هێنایەوە: دەبێ بڵێم حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە 07/19/2013 کوردستانی سووریای ڕادەستی پەکەکە کرد و لە 07/19/2022 خستیەوە ژێر کونترۆڵی خۆی. دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی تارانیش کۆبانی راده‌ستی حکوومه‌تی ناوه‌ندی کرا و ئه‌م پرسه‌ش درێژیە هەیە.

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) وتیشی: خەڵکی ئێمە کراونەتە ئەسپی ترۆوا و هۆکارە سەرەکیەکەیشی پەکەکەیە کە کەوتۆتە ناو یاریەکی پیس کە ئامانجەکەی بریتیە لە لەناوبردنی ئارمانجی کورد لە کوردستانی سووریا.

ئەم سیاسەتمەدارە کوردە جەختی لەوەش کردەوە: پێویستە ئێمە پەیڕەوی لە پرۆژە نەتەوەییەکەمان بکەین و وریا بین نەکەوینە ناو داو.

منصور رحیمی

News Code 6580

Your Comment

You are replying to: .
captcha