بافڵ تاڵبانی هەوڵەکانی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرکردایەتیی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر دەست پێکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کادیرێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لە دەستپێکردنی هەوڵەکانی سەرۆکی حزبەکەی دەکات بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ نەهێشتنی گرژیی نێوانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مەعلوومەدا ئاماژەی دا بەوەی کە بافڵ تاڵەبانی لە چەند ڕۆژ بەر لەئێستاوە گفتوگۆی لەگەڵ حزبە شیعەکان و ڕەوتی سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوانیان دەست پێکردووە.

ناوبرا جەختیشی کردەوە کە دانوستان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ کۆتایی هێنان بە هەرچەشنە قەیرانێک.

سوورچی زیادی کرد: دۆخی سیاسیی عێراق هەرچەشنە گرژیەکی نوێی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەڵناگرێت، بۆیەش هەمووان دەبێت پەنا بۆ دەستوور  فامی خۆیان ببەن لەبری شەڕی ناوخۆیی.