نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە بانگهێشتەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی و کردستان- سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند پاڵپشتی لە بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى دەکات بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 2ى ئابى 2022 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: "لە کاتێکدا بانگهێشتەکەمان دووپات دەکەمەوە بۆ دیالۆگى برایانەى عێراقى گشتگیر لە هەولێر، جەخت لە پاڵپشتیمان دەکەمەوە بۆ بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانى ئێستا و کارکردنى پێکەوەیی بۆ گەیاندنى وڵات بە کەنارى ئارامى."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى."

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 1ی ئابى 2022، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەرەو تۆمەتبەخشینەوە و دروستکردنی دووژمنکاری و رق لەنێوان عێراقییەکان هەنگاو نەنێن و "هەموو لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆی نیشتمانی کۆببنەوە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا".

News Code 6584

Your Comment

You are replying to: .
captcha