هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یەکدەخرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی میرە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، رایگەیاند، ساڵى داهاتوو تەواوى هێزەکانى یەکەی 70 و 80 لە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەدا یەكدەخرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید فەرمان فەرهاد، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی میرە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە: "تاوەکوو ئێستا ٢٠ لیوا لە هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکخراونەتەوە و دوو لیوای دیکەش لە ژێر پڕۆسەی یەکخستنەوەدان."

ناوبراو وتیشی: "بڕیاریشە ساڵى داهاتوو بە هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگە و سەرۆکایەتى ئەرکان، تەواوى هێزەکانى یەکەی (٧٠- ٨٠) بخرێنەوە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە".

News Code 6585

Your Comment

You are replying to: .
captcha