پارتی دیموکراتی کوردستان لاریی لەگەڵ گۆڕینی دەستووری عێراقدا نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حزبەکەی لاریی لەگەڵ گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی عێراق نییە بەو مەرجەی کە بەپێی یاسا ئەو کارە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبارەی داواکاری ھەندێ لایەن بۆ ھەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دەڵێت: "کێشەی شەخسی لەنێوان سەرکردەکانی شیعەدا ھەیە و دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانیش ناکۆکی ھەبوو لەنێو ماڵی شیعە. ھەروەھا ھەموارکردنەوەی دەستوور رێکاری یاسایی و دەستووری خۆی ھەیە.

ناوبراو دەشڵێت ساڵی ٢٠١٩ لیژنەیەک پێکھات و شەش کورد تێدا ئەندام بوون و خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام کاتێک باسی گۆڕینی دەستوور دەکرێت، پێویستی بەرێو شوێن ھەیە کە دەستوور خۆی دیاری کردووە.

News Code 6588

Your Comment

You are replying to: .
captcha