پێکدادانی نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

بەشی جیهان- بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی حەقیقەت و دادپەروەری بۆ سووریا، ململانێی نێوان گرووپە جیاجیاکانی سوپای سووریای ئازاد سەر بە تورکیا، لە ناوچە داگیرکراوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئەم پەیمانگایە کە چاودێریی دۆخی مرۆیی ناوچە جیاجیاکانی سووریا دەکات، لە ڕاپۆرتێکدا باس لە پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان گرووپەکانی سەر بە سوپای ئازاد لە سێ ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چاوکەی ئاشتی و چڵە زەیتوون دەکات.

لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ سوپای تورکیا بە هاوکاریی سەربزیوانی سووریا لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و چاوکەی ئاشتی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریایان لە باکووری رۆژئاوا و باکووری سووریا داگیر کرد.

لە راپۆرتێكی تێروتەسەلدا كە ئەم پەیمانگایە بڵاوی كردۆتەوە، هاتووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی حوزەیران، ململانێی چەكداری ناوخۆیی لەنێوان گرووپە جیاجیاكانی سوپای ئازاد لە ناوچە داگیركراوەكان سێ هێندە زیادی كردووە، هەروەها ژمارەی پێکدادانەکان لەو ناوچانە زیادی كردووە یەکسانە لەگەڵ کۆی ژمارەی ململانێکانی نێوان ئەم گرووپانە، لە ساڵی ٢٠٢١.

ئەم ململانێیانە زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ بەرژەوەندی شەخسیی نێوان گرووپە جیاوازەکانی سوپای ئازاد چوونکە هەریەک لەو گرووپانە هەوڵ دەدەن سوود لە باج و ڕسووماتی دەروازەکان وەربگرن.

بەپێی ئاماری ململانێی نێوان گرووپە جیاوازەکانی سوپای ئازادی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ٦٩ حاڵەتی ململانێی سەربازی توندی نێوان ئەو گرووپانە لەم سێ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەدا رووی داوە، لەو ژمارەیەش تەنیا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٨ حاڵەت بووە. هاوکات لە ساڵی ٢٠٢١دا تەنها ٩ حاڵەتی ململانێ و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٦ حاڵەت تۆمار کراوە.

News Code 6592

Your Comment

You are replying to: .
captcha