نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و موقتەدا سەدر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی جێنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆتایی هات و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین پلاسخارت، نێردەی لە پاش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ موقتەدا سەدر باسیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێک کردووە بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا لە عێراق هەیە.
هەر بە وتەی جینین پلاسخارت، سەدر لەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی دواتر پەیامی خۆی دەبێت.
 هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر دەچێتە نەجەف.