هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بەسراوە بە ئەنجامی دانیشتنەکەی سووچیەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا پەیوەستە بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەردۆغان و پوتین لە سووچی.

شەلال گەدۆ، سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێسدا، کە ئایا هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سوچی بە چ شێوەیە و ئایا تورکیا مۆڵەتی هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا بەدەست دێنێت یان نا؟ وتی: هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوووریا پەیوەستە بەم کۆبوونەوەیە، هەروەها ئەردۆغان پێشتر گوتبووی کە پێویستە زلهێزەکانی جیهان بەم هێرشە ڕازی بن.

گەدۆ وتیشی: ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی تاراندا ورووژێندرا، بەڵام پێدەچێت ئێران و ڕووسیا وەڵامی ئەرێنییان بۆ هێرشەکەی تورکیا نەبووە.

ناوبرا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاستییەک هەیە تورکیا هەرگیز ئامادە بوونی چەکدارانی پەکەکە و پەیەدە لە ناوچە سنوورییەکاندا قبووڵ ناکات و ئەم گرووپانە هەمیشە بیانوویەکن بۆ هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا.

گەدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: شه‌ڕ له‌ عه‌فرینه‌وه‌ تا سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و توركیا هه‌رگیز بوونی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ قبووڵ ناكات.

لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا سوپای نەیارانی حکوومەتی سووریاش لە هێرشەکەی تورکیادا بەشداری دەکەن، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: ئۆپۆزسیۆنی سووریا؛ پارتی یەکێتی دیموکرات و پەکەکە بە هاوپەیمانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەزانێت و بە دژی شۆڕشی گەلی سووریا ناویان لێدەبات، بۆیە ئەگەر هێرشێک ڕووبدات دان سوپای نیشتمانیش تێدا بەشداری دەکات.

سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) ئاماژەی دا بەوەی کە دەبێت چاوەڕێی بڕیاری ڕووسیا بکەین لەم کەیسەدا و ڕوونیکردەوە: لە دۆسیەی عەفریندا ڕووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی تورکیا هەڵکرد. لە دۆسیەی سەرێکانی و گرێسپیدا، ئەمریکا رێگەی بە هێرشەکەی تورکیا دا. لە دۆخی ئەمڕۆیشدا، چوونکە ئەو ناوچانەی تورکیا بەنیازە هێرشیان بکاتە سەر لە هێڵی رۆژئاوای فوراتدایە، پێویستە مۆڵەتی رووسیا وەربگرێت. هەڵبەت ڕەنگە ئەم هێرشە بۆ سەر چەند ناوچەی دیاری کراو سنووردار بکرێت.

News Code 6612

Your Comment

You are replying to: .
captcha