تیرۆریستێکی داعش لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئه‌مڕۆ هەینی ده‌ستگیركردنی "تیرۆریستێكی مه‌ترسیداریان" راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ پارێزگای به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووە "هێزە ئەمنییەکان لەفڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆریستێکی هەڵاتوو به‌ناوی ئەحمەد خزعل ڕەشادیان دەستگیرکرد، لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو بەغدا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "تۆمەتبارەکە لە ساڵی 1988 لە دایک بووە و لە تورکیا هه‌ڵهاتووه‌ و ویستویه‌تی بێنه‌ ناو به‌غداوه‌ و دوو پاسپۆرتی هەڵگرتبوو".

News Code 6614

Your Comment

You are replying to: .
captcha