فڕۆکە جەنگییەکان باکووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو چیای بۆلێ لە دەڤەری سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان TV بڵاویکردەوە بە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو، چیای بۆلێ لە دەڤەری سیدەکان بۆردوومان کرا، تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

شایانی باسە بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکەوە پێشتر ئەو سنوورە ناوناوە لەلایەن تورکیاوە تۆپباران و گوللەباران دەکرێت و زەرەر و زیانی مادی و گیانی بەر خەڵکی سڤیلی ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی ئەم بۆردوومانەیش بەپێی گوتەی شایەتحاڵانی ئەو سنوورە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی سڤیل نەگەیاندووە.

News Code 6617

Your Comment

You are replying to: .
captcha