دوو ئەندامی پەکەکە لە ئاگری کوژران و دوو کەسی دیکەشیان لە مێرسین دەستگیر کران

 بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئیدیعای کرد کە دوو ئەندامی پەکەکە لە ئاگری کوژراون و دوو ئەندامی دیکەشیان لە مێرسین دەستگیرکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دوو راگەیاندنی جیاوازی بڵاو کردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئاگری کوژراون و دوو ئەندامی دیکەی ئەم پارتەش لە مێرسین دەستگیرکراون.

لەم بارەیەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، کە لەم ڕۆژانەدا لەلایەن میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت، لە پەیجی تایبەتی خۆیدا پۆستێکی بڵاوکردەوە و ئیدیعای کرد کە ئەم دوو ئەندامەی پەکەکە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە بۆ ئەنجامدانی هەوڵک لە مێرسین ڕاسپێردراون بەڵام لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون.

News Code 6623

Your Comment

You are replying to: .
captcha