ئەندامێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەست دا

بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردوومان کردوە و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس کوژران کە یەک لەوانە ئەندامێکی باڵای هەسەدەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ لە گەڕەکی سەناعەى شاری قامیشلۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج، لە ئاکامدا چوار کەس کوژران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دوو هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون و دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها زیانی گەورەی دارایی بە ئۆتۆمبێلەکان و دووکانە پیشەسازییەکانی ناوچەکە گەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ARK TV که سەربە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS)یە یەک لەوانەی لە هێرشەکەدا کوژراوە کەسێکە بە ناوی (شیار) کە سەرکردەی گەنجانی شۆڕشگێر بووە و خەڵکی کوردستانی تورکیایە.

News Code 6624

Your Comment

You are replying to: .
captcha