ئەگەر تورکیا بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ئێران و ڕووسیا پەلاماری کوردستانی سووریا بدات باجێکی قورس دەدا

بەشی تورکیا- ئەندامێکی هەدەپە هۆشداری دەدات کە ئەگەر بێت و سەرۆکی تورکیا بێ وەرگرتنی رەزامەندیی ڕووسیا و ئێران و ئەمریکا بڕیاری پەلاماردانی باکووری سووریا بدات، ئەوە دەبێت باجێکی قورس بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیسار ئۆزسۆی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: ئەگەر ئەردۆغان بچێتە جەنگێکەوە دژ بە کوردستانی سووریا کە هیچ لایەنێک حەزی پێناکات و رەزامەندی ڕووسیا و ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانیش بەدەست نەهێنێت، کە تاوەکوو ئێستا بەدەستی نەهێناوە، ئەوە دەبێت لەبەرانبەر ئەوەدا باجێکی زۆر گەورەی سەربازیی و سیاسیی بدات.

ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەردۆغان پێویستی بە سەرکەوتنێکی ساختەیە لە سووریا تاوەکوو لە سیاسەتی ناوخۆیی و لە هەڵبژاردنەکاندا لە بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو پلانەی ئەردۆغان بۆ کوردستانی سووریا هەیە هەریەک لە ئەورووپا و ئەمریکا و رووسیا و ئێران پێی رازیی نین.

بەرپرسەکەی هەدەپە پێیوایە لە کاتێکدا تورکیا خەون بەسەرکەوتنەوە دەبینێت، بەڵام ئەگەر ئەو سەرکەشییە بکات ئەوە رووبەڕووی شکستێکی سەربازیی گەورە دەبێتەوە، بەوپێیەی شەڕەکە تەنیا لەنێوان کورد و سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیادا نابێت، بەڵکوو دەبێتە شەڕێکی هەرێمایەتیی زۆر گەورەتر.

News Code 6626

Your Comment

You are replying to: .
captcha