لاهور شێخ جەنگی: خۆپیشاندانی ناڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان ناتوانێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: خۆپیشاندانی ناڕێکخراو ناتوانێتی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە درێژەدا ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتداران بەرامبەر خۆپیشاندەران دەگرێت و دەڵێت: بەڵام ئەو ڕەفتارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کرا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری دەزانین.

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیبەم شێوەیە:

سەرەڕای باوەڕنەبوونم بە خۆپیشاندانی ناڕێکخراو کە ناتوانێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات، بەڵام ئەو ڕەفتارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کرا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری دەزانین و پاشەکشێیەکی گەورەیە بۆ ئازادی ڕادەبڕین و داواکردنی مافی تاکە کەسی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا جەنابی مام جەلال هەمیشە بە شانازییەوە باسی لێوە دەکرد.

دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەردەوام بوونی ئەم شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەیەی میللەت سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداریی کە لەوانەیە هیچ کەسێک لە ئێمەومانان ئاواتەخواز نەبێت پێی.

News Code 6628

Your Comment

You are replying to: .
captcha