ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپه‌ڕى (پیو كه‌ى میدیا) زمانحاڵى فه‌رمى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داخراو به‌رپرسانى ڕاگەیاندنی حزبەکەش ڕایده‌گه‌یه‌نن، هۆكارى داخستنه‌كه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌بڕیارێكى ناوخۆیی حزبه‌كه‌و له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕى pukmedia زمانحاڵى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان داخرا و په‌یجى فه‌رمى ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سڕاوه‌ته‌وه‌.
به‌رپرسێكى میدیای یەکێتی و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ لەبارەی ئەو هەواڵە بە شارپرێسی وتووە: "داخستنى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌بڕیارێكى ناوخۆیی به‌رپرسانى باڵاى حزبه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان، به‌ڵام دیار نییه‌ كه‌ى ده‌كرێته‌وه‌".

ماڵپەری pukmedia ماڵپەڕی فەرمی‌ و زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و تەواوی ھەڵوێست‌ و بڕیارە فەرمی‌ و سیاسیەکانی حزبەکەی لێوە بڵاو دەکرێتەوە.