ئۆپەراسیۆنەکانمان لە کوردستانی عێراق بەبێ وەستان درێژەی دەبێت
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کوردستانی عێراق بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا بانگەشەی کوژرانی ٤ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە لە کوردستانی عێراق.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ ئیدیعای كرد كه‌ ئه‌م 4 ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیاوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناو "چنگه‌ قفڵ" له‌ كوردستانی عێراق کوژراون.

لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بەبێ ئەوەی کە لە خێراییەکەی کەم بکرێتەوە بەردەوام دەبن".