PYD داوای ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە کوردستانی سووریا دەکات

بەشی تورکیا- پارتی یەکێتی دیموکرات داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە ئاسمانی سووریا بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا دابخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند کە پڕۆژەی گۆڕینی قەوارەی حەشمەت لە سەرانسەری سووریا لەلایەن تورکیاوە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ئاسمانی سووریا بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا دابخات.

لەكاتێكدا هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، پەیەدە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی حكوومەتی توركیا كرد بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا و برینداربوون و كوژرانی خەڵكی سڤیل و داوای ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەی فڕینی لە کوردستانی سووریا کرد.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە، حکوومەتی تورکیا بە هێرشی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ (لەلایەن ئەو هێزانەی لەژێر فەرماندەییدایە) بۆ سەر خاکی سووریا، بەشێکی زۆری زەوی و زارەکانی ئەم خاکەی داگیرکردووە، هەروەها پرۆژەی بە تورک کردنی ناوچەکە و سەپاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی جێبەجێ کردووە.

لە درێژەدا هاتووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خەڵکی سڤیل و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەنە ئامانج ئەوەش بە مەبەستی زەبرلێدان لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا.

ڕاشیگەیاندووە: فڕۆکەکانی تورکیا ئەو کەس و گرووپانە دەکەنە ئامانج کە رۆڵی راستەوخۆیان لە شەڕی دژی داعشدا هەبووە. "سوڕانەوەی فڕۆکە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی سووریادا پێشێل کردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە".

News Code 6640

Your Comment

You are replying to: .
captcha