هێزە عێراقییەکان بۆ ڕاوەدوونانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان لە کەرکووک دەست پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق لە دژی داعش لە پارێزگای کەرکووک  دەست پێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌راگه‌یاندراوێكدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق بڵاوی کردەوە، ھێزە ئه‌منییه‌كان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەست پێ کردووە.

راشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.

News Code 6642

Your Comment

You are replying to: .
captcha