هۆشەنگ ئیبتیهاج شاعیری دیاری ئێرانی کۆچی دوایی کرد

بەشی فەرهەنگ و ئەدەب- هۆشەنگ ئیبتیهاج ناسراو بە سێبەر، شاعیر و لێکۆڵەری بەنابانگی ئێران لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەلدا ئیبتیهاج کچی هۆشەنگ ئیبتیهاج سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام هەواڵی کۆچی دوایی باوکی خۆی بڵاو کردەوە.

ناوبراو لە دوا ڕۆژەکانی مانگی پووشپەڕدا بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە لە نەخۆشخانەی شاری کۆلن لە ئەڵمانیا لە ژێر چاودێریدا بوو.

هۆشەنگ ئیبتیهاج لە دایکبووی 6ی ڕەشەمەی 1306ی هەتاوی لە شاری ڕەشت بوو.

News Code 6655

Your Comment

You are replying to: .
captcha