نەبنە هاوبەشی تاوانەکانی تورکیا لە سووریا

بەشی تورکیا- 308 ڕۆشنبیر و هونەرمەندی دیاری تورکیا بەیاننامەیەکیان واژۆ کرد و هۆشدارییان بە 6 حزبی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیان دا کە نەبنە هاوبەشی تاوانەکانی حکوومەتی تورکیا لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا کە لە سایتی هەواڵی T24 بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "بەلایەنی کەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 40 هێزی سەربازی تورکیا و سەدان هاوڵاتی مەدەنی ناوچەکە لە ئۆپەراسیۆنی چڕنۆکی قوفڵدا کە لە کوردستانی عێراق بەڕێوەچووە کوژراون ". ئەڵێی هەموو ئەمانە بەس نییە کە ئێستا حکوومەت دەڵێت: "لە شەوێکدا هێرش دەکەینە سەر سووریا". هیچ پاساوێک بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە نییە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بە سەربازانی تورکیا کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتدا گیانیان لە دەست داوە، هاتووە: " جگە لە شەریکەکانی دەسەڵات کەس سوود لەم شەڕە نابینێت". منداڵەکانمان کە لە وڵاتانی دیکەدا ناچار بوون شەڕ بکەن، نەک لەبەر خاتری نیشتمان بەڵکوو لە پێناو مانەوەی حکوومەتدا کوژران.

ئەو رۆشنبیر و هونەرمەندانەی کە واژۆیان لەسەر ئەم بەیاننامەیە کردووە لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە: تا ئێستا هیچ کام لە 6 حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا هەڵویستێکی جیدی بۆ دژایەتی کردنی شەڕ لە خۆی نیشان نەداوە و هۆشداری دەدات کە ئەوان نەبنە هاوبەشی تاوانەکانی حکوومەتی تورکیا لە سووریا.

News Code 6657

Your Comment

You are replying to: .
captcha