هێزەکانی سووریای دیموکرات دەست پێکردنی چەند ئۆپەراسیۆنیان لەدژی سوپای تورکیا ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئاشكرای ده‌كات، زنجیره‌ چالاكیه‌كمان دژى سوپاى توركیا ئه‌نجامدا و ته‌واوى هێرشه‌كانیش به‌ڤیدیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشكرای كرد، "بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدە مەدەنی ‌و  سەربازییەکان، زنجیرەیەک چالاکی تایبەتیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام داوه‌".

به‌وته‌ى به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌، "ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى‌ و ڕاگه‌یاندنى هەسەدە وردەکاریی زیاتر و ته‌واوى دیمەنى هێرشه‌كانى كه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر سوپاى توركیا بڵاو دەکاتەوە".

شامى ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه‌، "ئه‌و هێرشانه‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ كردویه‌تیه‌ سه‌ر سوپاى توركیا كاریگه‌رن ‌و بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکی شەهیدە مەدەنی ‌و سەربازییەکانمانه‌".