ژماریەک تیرۆریستی داعش لە سلێمانی دەستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستگیر کردنی چوار تۆمەتباری کاری تیرۆریستی لە سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە ڕاگەیێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیرکردنى چوار تۆمەتباری راگەیاندوە کە تۆمەتی کاری تیرۆرسیتیان خراوەتە پاڵ.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاوڵاتیان  توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی  ٨/٦ بۆ /٨/١١ ی ٢٠٢٢  چوار داواکراوی ماددەی  ٤ی تیرۆر و یەک داواکراو بەپێ ماددەی  ٤٥٩  لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیر بکەن.